هەشت موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كاتیۆشا، له رۆژھه‌ڵات و باشوری ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری) به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كران.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 07:25 خوله‌كی ئێواره، ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كاتیۆشا، له رۆژھه‌ڵات و باشوری ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری)، به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “له سنوری میحوه‌ری پێنج موشه‌كه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتون و ھیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان نه‌پێكاوه، ھاوكات ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كردوه.