كوتلەیەكی نوێی پەرلەمانی راگەیەندرا

لڤین:
هەردوو گروپی ئیزڕاقیە و دەنگی سەربەخۆکان هاوپەیمانێتیان ڕاگەیاند کە پێکەوە خاوەنی ١٠ پەرلەمانتارن و ئەوەش دووەمین هاوپەیمانیە کە لە دوای هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەندرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەکە لە گروپی (ئیشراقەو دەنگی سەربەخۆكان) هاوپەیمانێتیا پێکهێنا و ڕایانگەیاند دەرگایان کراوەیە بۆ بەشداری کردنی هەر پەرلەمانتار و گروپێکی پەرلەمانی.
کوتلەکە لە ١٠ پەرلەمانتار دەبن و دووەمین هاوپەیمانییە کە بۆ پەرلەمانی داهاتووی عێراق دروست کرابێت پێشتریش نەوەی نوێ و ئیمتیداد یەکیان گرتبوو.