هەسەدە: لە هێرشی تورکیا و چەکدارەکانی لە ساڵی ڕابردوودا 89 هاوڵاتی کوژراون

لڤین:

هێزەكانی سووریای دیموكراتی ئاماری هێرشی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوكردەوە و دەڵێت لەو ساڵەدا 89 هاوڵاتی کوژراون و 134ی دیکەش بریندار بوون. 

هەسەدە ڕایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 48 هێرشی زەمینی و هەوڵی داگیركردن هەبوون، هەزار و 300 هێرش بە چەكی قورسی تۆپهاوێژ و تانك بووە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە 89 هێرش بە درۆن ئەنجامدراوە و 58 گوند و 3 شاروچكە بۆردومان كراون. 89 هاوڵاتی سڤیل كوژراون و 134ی دیكە بریندار بوون. ئاشكراشیكرد زیاتر لە 700 هاوڵاتی مەدەنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێكانی ڕفێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button