زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەکاتەوە لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە ڤەشە ناوخۆییەکانیان وەربگرنەوە. 

بە گوێرەی ئاگاداریەک کە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە تیایدا دەڵێت: خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن لەڕۆژی شەممە ژوورەکانیان وەربگرنەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:   

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان لەپاش نۆژەنکردنەوەو پڕکردنەوەی بەشێکی زۆر لە  پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی خوێندکاران کەلەسەر بڕیاری بەڕێز پاڤڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ جێبەجێکرا.

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن لەڕۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پەیوەندی بکەنەوەو ژوورەکانیان وەربگرنەوە چونکە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

بەهیوای ساڵێکی پڕ زانست و بەرهەم بۆ خوێندکارانی ئازیز.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button