داهات حه‌وێزی: دوور نییە لە سلێمانی کارەسات ڕووبدات

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هێمن (جمهوری) لەشاری سلێمانی رایگەیاند، ەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە دوو هەفتەی داهاتوو دەگاتە سلێمانی و دۆخی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان زۆر خراپه دورنییە کارەسات ڕوبدات.
داهات حه‌وێزی بڵاویکردەوە “دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ژماره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مبووه‌وه و قاوشه‌كانی كۆرۆنا چۆڵ بوون، له‌ئێستادا ده‌ستمانكردووه‌ته‌وه به پاككردنه‌وه و ته‌عقیمكردنی قاوشه‌كان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا كه پێشبینی ده‌كه‌ین دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێبكاته‌وه”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەی کۆرۆنا دەشڵێت “تاكه ڕێگه بۆ خۆپاراستن وه‌رگرتنی ڤاكسینه، ئه‌وانه‌ی پێش شه‌ش مانگ دوو ژه‌مه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه ده‌توانن ژه‌می سێیه‌م وه‌ربگرن”.
لەبارەی کاریگەری کەمبوونەوەی دەرمانیش به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی نوسیویەتی، “دۆخی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی زۆر خراپه، ئه‌گه‌ر به زوویی كێشه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دوورنیه توشی كاره‌ساتی گه‌وره بین”.