ئیسماعیل قائانی بۆ ئەمریکا: هەرچی زووە عێراق جێبهێڵن

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، هۆشداریدا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی هەرچی زووە عێراق بە جێبهێڵن ئەگەرنا دواتر شەرمەزارانە دەردەچن.

ئیسماعیل قائانی، ڕایگەیاند: تۆڵەکردنەوە لە ئەمەریکییەکان لەسەر تاوانی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ئێستاوە دەستپێدەکات و ڕەگ و ڕیشەی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەردەهێنین.

شوێنگرەوەکەی قاسم سولەیمانی باسی لەچوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردووە و دەڵێت: ئەگەر ئەمەریکا ئاقڵ بێت، ئێستا لە عێراق دەڕۆنە دەرەوە، چونکە دواتر چونە دەرەوەکەیان لەوەی ئەفغانستان شەرمەزارتر دەبێت.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەبیریشی هێنایەوە: لە سەرەتای هاتنی ئەمەریکاوە بۆ ناوچەکە، هۆشدارییان پێ داون کە جگە لە دۆڕان و شکست هیچی دیکە ناچننەوە، بۆیە ئێستا بە وتەی ئەمەریکییەکان، هێزەکانیان دەکشێننەوە و تەنها رۆڵی راوێژکارییان لە عێڕاق دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button