تەرمی منداڵ و ژنێکی نەناسراو لە ئاوەکانی یۆنان دۆزرایەوە

لڤین:

پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان، تەرمی دوو كۆچبەری كوردیان لە كەناراوی دورگەیەكی ئەو وڵاتە دۆزییەوە، كە ژن و منداڵێكی بچووكن و مانگی رابردوو بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوتبوو.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، بڵاویكردەوە، نوێنەرایەتی دەزگاكەیان لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاندووە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان، تەرمی منداڵێكی بچووك و ژنێك لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناكسۆس دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەپێ زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو دوو تەرمە هی ئەو كۆچبەرانەن كە رۆژی 21-12-2021، یەختەكەیان لەدوورگەی سانتۆرینی یۆنان نقوم ببوو.

شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان، رایگەیاندووە، بەهۆی بوونی پشووی فەرمی لەیۆنان، نەیانتوانیوە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن، لەڕۆژانی داهاتوودا زانیاری وەردەگرن سەبارەت بە دیاریكردنی ناسنامەی ئەو دوو كۆچبەرە خنكاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button