مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ کارێک ڕاسپارد

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی رادەسپێرێت بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کە ئەمڕۆ پێنج تووشبوو تۆمارکرا.
مەسرور بارزانی تویتێکی بڵاویكردووە و تیادا دەڵێت “پەیدابوونی چەند كەیسێكی ئۆمیكرۆن لە دهۆك مایەی نیگەرانین، وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەكانیان ھەوڵی سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی بدەن”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم داواشی لە هاوڵاتیان كردووە پابەندبن بە ڕێنماییەكان و ڤاكسین وەربگرن، بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا ( ئۆمیكرۆن) تۆماركراون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.