تەرمی شوانەکەی هەولێر دۆزرایەوە

لڤین:
نووسینگەی پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی ئەو شوانەی لە هەولێر بەر لافاو کەوت لە گەڕەکی ژین دۆزراوەتەوە.
ئەو شوانەی لە لافاوەکەی ڕۆژی 17.12.2021 هەولێر بێسەروشوێن بوو ناوی ئومێد نامیق بوو تەمەنی 21 ساڵ بوو ئەمڕۆ بە هاوکاری هاوڵآتیەک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 لافاوەکەی هەولێر بە گوێرەی خەڵاندنەکانی پارێزگاری هەولێر زیانی زیاتر لە 20 ملیار دیناری بە هاوڵاتیان گەیاند و 12 کەسیش بە هۆیەوە گیانیان لەدەستدا کە چەند کەسێک لە نێویاندا خەڵکانی بیان بوون .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button