پێنج توشبووی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

لڤین: 
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆیەکەم جار پێنج توشبووی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستاندا لە شاری دهۆک تۆمارکرا.
 سامان بەرزنجی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو پێنج کەسەی تۆشبووی ئۆمیکرۆنن ئەندامی یەک خێزانن لە دهۆ و  حاڵەتەکەش ئەندامی یەک خێزانن و لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.
 وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی تەندروستی هەر پێنج کەسەکە جێگیرە و پێویستیان بەوە نەبووە بخرێنە ژێر چاودێری چری پزیشکییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button