ئاسایش: بەشێک لە گەنجە خۆپیشاندەرەکانی پیرەمەگرون ئازادکران

لڤین:
بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک لە گەنجە دەستگیرکراوەکانی خۆپێشاندانەکەی پیرەمەگرون بە بڕیاری دادوەر ئازادکراون. ئەوانەشی ئازادنەکراون دۆسیەکەیان لەبەردەستی دادوەرە و ڕەنگە هەر ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.
 ئەوەش دوای ئەوەهات کە ئاسایش وێنە و ڤیدیۆی ئەو گەنجانی بە جلی پرتەقاڵیەوە بڵاو کردەوە و بەشێوەیەیکی بەرچاو ناڕەزایی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دروست کرد و ڕەخنەیان لە ڕەنگی جل و بڵآوکردنەوەی دانپێدانانی ئەو خۆپیشاندەرانە گرت.
 دوای ئەوەش ئاسایش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد ڕەنگی جلەکە پەیوەندی بە تۆمەتەکەوە نەبووە و لە دوای بڕیایر دادوەر ئەو کەسانە بە وەرگرتنی کەفالەت ئازاد دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button