بەرپرسێکی هەواڵگری تورکیا دان بە شەهیدکردنی سەرکردەکانی پەکەکە لە پاریسدا دەنێت

لڤین:

سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی تورکیا، “دان بە شەهیدکردنی سەرکردەکانی پەکەکە” لە پاریسدا دەنێت.

ئاژانسی فوراتنیوز، بڵاویکردەوە ئیسماعیل حەقی پەکین، سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا “دانیناوە بە شەهیدکردنی سێ ژەنە سەرکردەکەی پەکەکە لە پاریس کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەوڵەت تورکیا بووە”.

بگوێرەی هەواڵەکە ئیسماعیل حەقی پەکین، سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی، ١٦ی شوبات، بەشداری لە بەرنامەیەکی سی ئێن ئێن تورکدا کردووە و وتویەتی: “پێویستە لەدژی بەرپرسانی کەجەکە، هێرش ئەنجام بدرێت”، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی “لە ئەوروپاش بەڕیوەبەریان هەیە، پێویستە ئێمە شتێک لەدژی ئەوانەی ئەوروپا بکەین، وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە پاریس ئەنجامدرا، بەڵێ”.

لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣، هەریەکە لە (ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان، نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد)، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، شەهیدکران، دواتر میتی تورکیا بە شەهید کردنی ئەو ژنانە تۆمەتبار کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button