ئەو کەسەی تەقەی لە هۆتێلەکەی سلێمانی کرد بوو دەستگیرکرا

لڤین:

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.

ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک لە تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.

ڕوونیشیكردەوە دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو دەنگۆی تەقەکردن لە هۆتێل های کریست بڵاو بۆیەوە لە کەوتووەتە سەر رێگای بەکرەجۆ لە ناو شاری سلێمانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button