پێنج موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد کران

ئێوارهی ئهمرۆ پێنج موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران و هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش دهڵێت كه بهرپهرچی موشهكان دراوەتەوە.
میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمرۆ پێنج موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كراون.
موشەكەكان لەگوندی بەستامییەوە ئاڕاستەی بنكە سەربازیەکەكراون و بە دووری دوو كیلۆمەتر لە بنكە سەربازییەكە كەوتونەتە خوارەوە.
هاوكات هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژبه داعش رایگهیاند كه لەرێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییهوه موشهكهكان پوچەڵكراونەتەوە.