وەزارەتی کارەبای عێراق: زۆربەی وێستگەکانی کارەبا لە کار کەوتوون

لڤین: 

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند بەهۆی وەستانی گازی ئێرانی بۆ عێراق زۆربەی وێستگەکانی کارەبا لەکارکەوتوون.

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند،  لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە گفتوگۆ بەردەوامن، بەڵام ئەوان داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن، وەزارەتی کارەباش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە سەرجەم شایستەداراییەکانی بدات و پارەکەش لە بانکی (TBI) دادەنرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە بدەنەوە ئێران کە داوای دەکەن، چونکە وەستانی هەناردەکردنی گاز کاریگەریی کردووەتە سەر سیستەمی کارەبا و نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کارەبای کەمکردووەتەوە”.

یەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ هەزار مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، هاوکات چاککردنەوەی خولی و پڕۆژەی ستراتیژییان هەیە و پێویستیان بە پارەیە بۆ جێبەجێکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button