بەوێنە… بەهۆی غرامەکردنیەوە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی سوتاند

لڤین:

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، ئاگری بەردایە جەستەی خۆی و ئۆتۆمبێلەکەشی سوتاند، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە، بە بڕی 900 هەزار دیناری عێراقی غەرامەکرا.

لە کاتژمێر هەشتی شەوی ڕابردوەوە لە شاری کەرکوک و شارەکانی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری دەستی پێکردووە و بەو هۆیەشەوە داواکراوە، تا کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، هاوڵاتیان پابەندبن بە مانەوە لە ماڵەوە و بە پێچەوانەوە بە بڕێک پارە غەرامە دەکرێن.

ئەمڕۆ لە یەکێک لە بازگەکانی ناو شاری کەرکوک، ڕێگە بە کەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت نەدرا کە ئۆتۆمبێلێکی تاکسی پێبوو تێپەڕبدرێت و بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە، خاوەن تاکسیەکە لە لایەن کارمەندانی بازگەکەوە بە بڕی 900 هەزار دیناری عێراقی غەرامەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەوە شۆفێرەکەی نیگەران کردووە و بەوهۆیەوە بەنزینی کردووە بە خۆیدا و ئاگری لە جەستەی خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی بەرداوە.

پاش ڕووداوەکە شۆفێرەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button