ئەمریکا: وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە لە سوریا بکرێتە سەرمان

لڤین:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان له‌سوریا له‌چوارچێوه‌ی مافی به‌رگری وه‌ڵامی هه‌ڕەشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوز له زاری جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه “هێزه‌كانمان له‌سوریا له‌چوارچێوه‌ی مافی به‌رگری له‌خۆكردن، وه‌ڵامی هه‌ر هێرش و هه‌ڕەشه‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له‌ئێرانه‌وه ده‌كرێته‌سه‌ریان”.
وتبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتیشی “هه‌ڕەشه‌ی گروپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له‌ئێران له‌سوریا زیادیانكردوه و واشنتن هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان”.