ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

لڤین:

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و پارتى لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن كۆدەبنەوە، ‏پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان و چارەنووسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم گفتوگۆ دەکەن. 

میدیاکانی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیایس حزبەکەیانەوە بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ  كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بی ‏سیاسیی یه‌كێتى لە سلێمانی، هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌.‏

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەو دووحزبە کۆبونەوەکە لە جوارچێوەی ئه‌و لیژنانه‌ى یه‌كێتى و پارتییە کە بۆ پرسەكانی تایبەت بە هه‌رێمى كوردستان و ‏پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق پێكیهێناون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button