سەکۆی هەڵدانی موشەکەکەی ئەمشەو دۆزرایەوە

لڤین: 

تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، موشەکێک لە سەربازگەی نەسر لە ڕۆژئاوای بەغداد کەوتووەتە خوارەوە کە لە گەڕەکی جیهادەوە ئاڕاستەکراوە.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەربازگەی ڤیکتۆریای ئەمریکیەکان لە بەغداد کرایە ئامانج، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، سەکۆی هەڵدانی موشەکەکە کە لە جۆری 240 ملم بووە دۆزراوەتەوە و هەڵوەشێنراوەتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگە و تاوان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە “دەزگا ئەمنی و ئاژانسە هەواڵگرییەکان بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە تادۆزینەوەی بکەران و پاشان وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.”

سەربازگەی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادە کە سەربازان و ڕاوێژکارانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button