هاتوچۆی هەولێر: گرێبەستی ئەلکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل شەش سودی هەیە

لڤین: 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت گرێبەستی ئەلکترۆنی شەش سودی بۆ کریار هەیە و ئاشکراشی دەکاتبڕگەو بابەتەكانی بەتەواوی لەژێر كۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل شەش سودی ڕاگەیاندووە و دەشڵێت بڕگەو بابەتەکانی لە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی ناوخۆدایە.

بە گوێرەی هەندێک زانیاری نافەرمی ئەو گرێبەستە کە شڵەژانێکی فراوانی لە نێو شۆفێراندا دروست کردووە لە ئێستادا لە چەند پێشەنگایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەیە و بە بڕی 100 دۆلار ئەنجام دەدرێت.

 

روونكردنەوەیەك دەربارەی سوودەكانی گرێبەستی ئەلكترۆنی

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی سالی 2021دەبێت گرێبەستی ئەلیكترۆنی پەیڕەو بكرێت لەكاتی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، بۆیە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بەگرێبەستی ئەلیكترۆنی، بەباشی دەزانین سوودەكانی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بخەینەڕوو، كە ئەمانەی خوارەوەن:-
🔴 رۆژانە بەدەیان كەس سەردانی هاتووچۆ دەكەن و سكاڵای ئەوە دەكەن كە ئەوان ئۆتۆمبێلیان كڕیووە لە كەسێك و پارەیان داوەو گرێبەستیان نووسیوە، كەچی خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە ئامادە نابێت پەنجەمۆریان بۆ بكات، لە هاتوچۆش هیچیان بۆ ناكرێت لە دادگاش پاش ماوەیەكی دوورودرێژ، ئینجا بڕیار نادرێت بەگۆڕینی مولكیەت، چونكە گرێبەست یان نییە، یان كە هەیە سیمایەك و پشتگیرییەكی یاسایی نییە، بەمەش هاووڵاتی كڕیار تووشی گرفت دەبێت و ماڵی دە فەوتێت، بەڵام گرێبەستی ئەلیكترۆنی كە دەكرێت و واژۆ دەكرێت و لەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست دەكرێتەوە، ئەو گرێبەستە بە گرێبەستێكی فەرمی دادەنرێت و لەژێر رۆشنایی ئەوە دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوكردنەكە دەدات بێ ئامادەبوونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.
🔴 خەڵكانێكی زۆر كە بەنیازی سەفەرن یان قەرزارن و نیازی خۆشاردنەوەیان هەیە و ئۆتۆمبێل بەهاووڵاتییان دەفرۆشن بە (وكالە)، ئەو (وكالە)یە زۆرجار ساختە دەكرێت هاوشێوەی گرێبەستی ئاسایی مەعرەزەكان، بەمەش هاووڵاتی كڕیار خۆی دەبینێتەوە كەوا ئۆتۆمبێلێكی كڕیوە بەبێ ئەوەی هیچ ئەگەرێك هەبێت بۆئەوەی بتوانێت موڵكیەتی بخاتە سەر ناوی خۆی، بەمەش تووشی كێشە دەبێت، بەڵام گرێبەستی ئەلیكترۆنی رۆڵی وەكالە ناهێلێت و رێگر دەبێت لەدروستبوونی ئەو كێشەیە.
🔴 ئەگەر كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی بفرۆشێت بەگرێبەستی ئاسایی، وە بەر لە بەناوكردنی بمرێت، ئەوە ئۆتۆمبێلەكە بەناوی كڕیار ناكرێت، وە ئەگەر وەكالەشی بۆ كرابێت وەكالەكە نایخوات و كۆتایی پێ دێت، بەڵام گرێبەستی ئەلیكترۆنی بكرێت و لەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست بكرێتەوە وە لەماوەی داریكراوی خۆی پێشكەش بكرێت، مافی میراتگرەكانی مردووەكەی بەسەر نامێنێت كە ئێستا ئەو كێشەیە زۆر باوە و خەڵكێكی زۆر ئۆتۆمبێلی كەسانی مردوویان لایە و ناتوانن بیخەنە سەر ناوی خۆیان، بەتایبەت ئەگەر میراتگری ناكامی هەبێت، وە بۆ دادگاو هەموو لایەك رووندەبێتەوە كە كەسەكە بەر لە مردنی ئۆتۆمبێلەكەی فرۆشتووە، بەمەش كێشە بۆ كڕیار دروست نابێت.
🔴 كۆمپانیاكان ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو و بەكارنەهاتوو هاوردە دەكەن و هەندێكیان وەكو ئیستیغلال كردن ئۆتۆمبێلی لێدراو بەدەر لە رێنماییەكان هاوردە دەكەن و بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوەو لەگرێبەستی خۆیان، خاوەنی كۆمپانیاكان ناچار ناكرێن بە وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكان ئەگەر هەر عەیبێكی شاراوەیان هەبێت (عیوب خفیە)، بەڵام لەگرێبەستی ئەلیكترۆنی كۆمپانیاكان ناچار دەكات بەقەرەبوو وەرگرتنەوە لەكاتی بوونی عەیبی نەبینراوو شاراوە، كە هۆكار بێت بۆ تۆمارنەكردنیان، كە لەكاتی ئێستادا خەڵكێكی زۆری كڕیار ئەم جۆرە كێشەیان بۆ دروستبووە لەگەڵ كۆمپانیاكان.
🔴 گرێبەستی ئەلیكترۆنی گرێبەستێكی باوەڕپێكراوەو سنوری بۆ دیاریكراوە، كە مانگێكە بۆ ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو و تۆماركراو، وە ماوەی 60 رۆژە بۆ ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو یان بەكارنەهاتووی تۆمارنەكراو، وەدەبێت لەماوەی دیاركراو كارەكانی تۆماركردن یان گۆڕینی موڵكیەت ئەنجام بدرێت، كە ئەمەش ڕێگر دەبێت لەهەر كێشەیەكی هەڵبەز و دابەزی نرخ و پەشیمانبوونەوەو شتی تر.
🔴 ئەو گرێبەستە و بڕگەو بابەتەكانی بەتەواوی لەژێر كۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، و بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیای ئەهلی بەشدار نییە نە لە ڕێكخستنی و نە لە بەڕێوەبردنی، وە هیچ مافێكی كەسی بەسەرەوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button