زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختە دەستی بەسەردا گیرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنى بڕی حەوت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دیناری ساختەی عێراقی لەبازگەی ئاسایشی بانی مەقان راگەیاند کە یەکێک لە دەسگیرکراوەکان ناسنامەکەشی ساختە بووە.

ڕاگەیەندراوی ئاسایش:

لەبازگەی ئاسایشی بانمەقان بڕی حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری ساختەی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا
هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبازگەی بانمەقان دوو کەسیان دەستگیرکرد بەناوەکانی
(ع ، و ، م ) و (م ، ف ، ح )
تۆمەتبارەکان بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بغدادن
بڕی (٧٫٣٠٠٫٠٠۰) حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێراقی لەجۆری پەنجا هەزاری ساختەیان پێبووە
ویستویانە لەڕێگەی بازگەکەمانەوە بەئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش داخڵی شاری سلێمانی ببن
یەکێک لەتۆمەتبارەکان پێناسی باری شارستانیەکەشی ساختەیە
بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە
ڕاگەیاندن_و_پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button