سەدر لەگەڵ حەلبوسی کۆدەبێتەوە شاندێکیشی ناردە لای بارزانی

لڤین:
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم-ی سوننە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە شاری نەجەف، ئەمڕۆش شاندێکی رەوتی سەدر لەگەڵ بارزانی کۆبونەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی گەیشتووەتە ناوچەی حەنانەی نەجەف و بڕیارە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
ئەمڕۆش شاندێکی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حهسهن عهزاری و ئەندامیەتی له نهسار روبهیعی، سادق سڵێتی، نهبیل تورفی لە شاری هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد.