تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تازەکە زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی هەرێم، لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تازەکە زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات کە سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست.

کەمێک پێش ئێستا ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە “سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە عێراقدا هەیە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا یەکێکیان ببێتە بڕیار”.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەبڕیاری حکومەتی عێراق بەهۆی زیادبوونی تووشبووانی خەڵک بە ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکانی عێراقدا ڕاگەیێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button