١٦ کۆچبەری مەغریبی لە خنکان ڕزگار کران

لڤین: 

تیمەکانی فریاگوزاری ئیسپانیا لە کەناراوی ئەلمێریا ١٦ کۆچبەریان رزگارکرد و تەرمی سێ کۆچبەری دیکەیان دۆزییەوە و ١٠ کۆچبەری دیکەش بیسەروشوێنن.

ماڵپەڕی هسپرێسی مەغریبی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دوای ئەوەی بەشێک لە کۆچبەران لە دووری ٢٤ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی رەئس گاتا لە ئیسپانیا داوای فریاکەوتنیان کردووە، تیمە فریاگوزارییەکانی ئەو وڵاتە بەهانایانەوە چوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکان تەرمی سێ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە و ١٦ کۆچبەریشیان رزگارکردووە. تا ئێستا ١٠ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن و تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن بە مەبەستی دۆزینەوەیان یان دەرهێنانی تەرمەکانیان.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کۆچبەرەکان هاوڵاتی مەغریبی بوون و لە دوو لە بەلەمدا بوون، کە ١٧ کۆچبەر لە ناو بەلەمێکیاندا و ١٢ کۆچبەری دیکە لە بەلەمەکەی دیکەیاندا بوون و سەرجەمیان ٢٩ کۆچبەر بوون.

دەشڵێت، هەلیکۆپتەرێک سێ کۆچبەریانی رزگارکردووە و بەلەمەکانی فریاکەوتنیش ١٣ کۆچبەری دیکەیان رزگار کردووە کە ژنێک و ١٢ پیاوبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button