پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و پێشبین ده‌كات، سبه‌ی له‌كاته‌كانی به‌یانی زوودا، بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ستپێبكات.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما یه‌ك پله و به‌رزترینیش 11 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.