نرخی پارەی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاری‌کرا

لڤین:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی رابردوو له‌نێوان 12.500 دینار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت.
كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە “به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه، كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له مانگی رابردوودا له‌نێوان (274) بۆ (300) كاتژمێردا بووه و هه‌ر كاتژمێرێك به (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه”.
كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت “به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 12.500 هه‌زار بۆ 13.500 هه‌زار دینار ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “به‌ڵام نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ی گونده‌كان كه‌متره و ئه‌و موه‌لیدانه‌ش كه له (7) به‌یانی بۆ (1)ی شه‌و كارده‌كه‌ن نرخی ئه‌مپێریان زیاتره”.
سه‌باره‌ت به خشته‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، راشیگه‌یاند كه “پێویسته به‌یانیان له‌كاتژمێر (6:30) خوله‌ك بۆ كاتژمێر هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان كاتژمێر (10) كار به‌موه‌لیده ده‌كه‌ن”.