بەهۆی سوتانی ماڵەکەیەوە پیاوێکی ٨٠ ساڵ گیانی لەدەستدا

لڤین:
شەوی ڕابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک لە سلێمانی سوتا کە دوو هاوسەری بەتەمەنی تێدا ژیاوە و بەهۆیەوە پیاوەکە گیانی لەدەستداوە.
شەوی ڕابردوو ماڵیک لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرچنار سوتا و بە هۆیەوە پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵ گیانی لە دەسدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەبەشێکی ماڵەکەدا بووە و هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە کەبووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی ماڵەکە.