یەکێتی بڕیارێک بۆ هێزەکانی دژەتیرۆر دەردەکات

لڤین:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیار دراوە هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری جیا بکاتەوە، کاربکرێت بۆ زیاتر فراوانکردن و بەرەوپێشبردنی ئەو هێزە.

سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە لڤین ڕاگەیاند: لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیارێک لەسەر هێزەکانی دژەتیرۆردراوە بە ئامانجی پێخستن و باشکردنی کارەکانی ئەو هێزە.

سەرچاوەکەی لڤین وتیشی: بڕیاردراوە دژەتیرۆر لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری جیا بکرێتەوە و وەک هێزێکی سەربەخۆ مامەڵە بکات.

سەرچاوەکە ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بدات، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجی سەرەکی دورخستنەوەی ئەو هێزانەیە لە هەر ململانێیەکی سیاسی و حزبی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button