وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و ڤایرۆسە نوێیەکە روونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە روونکردنەوە دەدات و پێشنیارەکانیان بۆ ڕاگەیاندنی کەرەنتینە ئاشکرا دەکات.

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە تێستەکان دەنێرینە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانین ئایا زنجیرەی نوێی کۆرۆنایە یاخود نەخێر”.

ئاشکراشیکردووە کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و بەپێی دۆخەکە بڕیار لە رێکارەکان بدات، دەشڵێت، “ئێمە پێشنیازی کەرەنتینەکردنەوەی هاوڵاتیانمان نەکردوە، بەڵام پێشنیازمان کردووە یان سنوورەکان دابخرێن یان هاتنی گەشتیار و هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عیراق سنوردار بکرێت، لەکاتی هاتنیشیان تێستی خێرای کۆرۆنایان بۆ بکرێت و سامپڵیشیان لێوەربگیرێت بۆ پشکنینی  PCR”.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی جەختیشیکردوەتەوە کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستنەوەی قوتابخانەکان و زانکۆکان و فەرمانگەکان، بەڵام بەپێی بارودۆخەکە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار دەدات.

پێشتر و لە3ی ئەم مانگەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی ئەزموونی دەبێت و دوای 16 رۆژی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین و ئەگەر دۆخەکە خراپ بوو، بە بڕیارەکانماندا دەچینەوە”.

لە شەوی ڕابردووشەوە قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە و کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی دێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button