یەکێتی: لیژنە ھاوبەشەكانی یەكێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێكەوەیی لەبەغداد یەکلایی دەکەنەوە

لڤین:

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕایگەیاند، جەخت لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی دەكاتەوە.

دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێت لە کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێویستە حكومەتی داھاتووی عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراكەتی راستەقینە پێكبهێنرێت و نوێنەرایەتی ھەموو پێكھاتەكان بكات.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری كەركوك.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە سەرەتای ساڵی نوێی ٢٠٢٢ لە قودسی كوردستان، كەركوك كرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە كە ئەمرۆ ٣-١-٢٠٢٢ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی لە كەركوك بەرێوەچوو، بە ساتێك رێزلێنان لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان و عێراق دەستی بە كارەكانی خۆی كرد.

تەوەرەی سەرەكی باسەكان رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق بوو لە دەروازەی ساڵی نوێ و ھەڵوێستی یەكێتیی دەربارەی ئیستحقاقی كورد لە بەغدا و پێكھاتنی حكومەتێكی نوێی وڵات لەبەر رۆشنایی دەرەنجامی دوا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كە ئێستا گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆی چڕ لە نێوان ھێزە سیاسییەكان بۆ ئەم مەبەستە دەستیپێكردووە.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەم بارەیەوە جەختیكردەوە لە سیاسەتی نەگۆری یەكێتی، كە پێویستە حكومەتی داھاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراكەتی راستەقینە نوێنەرایەتی ھەموو پێكھاتەكان بكات و پێشینەی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دەربەست لە ئاست داخوازییەكانی گەلی عێراق بكاتە كارنامەی بەپەلەی خۆی. چونكە تەنھا بە حكومەتێكی لەو شێوەیە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەركە نیشتمانییەكانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و ڕاستكردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتحادی كە پێویستی بە ھەماھەنگی كارا ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

بۆ ئەم مەبەستەش مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی لە كەركوك بە ئاماژە و پەیامێكی كوردستانی و عێراقی لە قەڵەمدا كە مەبەست لێی بایەخدانە بە ژیان و ئارامی خەڵكی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە كە لە جیاتی ھەموو كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆریان داوە لە شەڕی دژی داعش و رێكخراوە تیرۆریستییەكان و پێویستە بە نەخشەرێی سیاسی و دەستووری كێشەكانیان چارەسەر بكرێت.

كۆبوونەوە ھەروەھا پێداگری كرد لەسەر پێویستی یەكخستنی بەكردەوە و كارای ھەڵوێستی كوردستانی لەبەرامبەر پێشھاتەكانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی كوردستانی ئەركەكانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەكانی حكومەتی تازە جێبەجێ بكات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەكانی یەكێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێكەوەیی لەبەغدا یەكلایی بكەنەوە.

بەشێكی تری تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تەرخانی كاروباری ناوخۆی یەكێتی و چاكسازی و گەشەپێدان و ھەڵوێستی حزبی كرا. جەخت كرایەوە كە پرۆسەی رێكخستنەوەی پەیكەری یەكێتی لە مەكتەب و ئۆرگانەكان بەردەوامە و ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوكردن و پوختەكردنی ریزەكانی یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال و كۆششكردن بۆ گەنجكردنەوەی حزب لەرێی نوێكردنەوەی بەشداری چۆنایەتی ژنان و لاوان لە ئۆرگان و رێكخراوەكانی یەكێتیدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button