بارزانی لەگەڵ دوو شاندی سونە و شیعە کۆدەبێتەوە

لڤین:
دوو شاندی شیعە و سوننە لە هەولێر سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن وگفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی پارتی بۆ لڤین پرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەک لە شاندی رەوتی سەدر (شیعە) و شاندێکی سوننە لە هەولێرلەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبونەوەکە سەرچاوەکەی لڤین وتی: بە مەبەستی نزیکبونەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێیە و بارزانی داواکاری خۆی دەخاتە بەردەم هەردوو شاندەکە.