ئومێد خۆشناو: شەوی سەری ساڵ گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتان تۆمار نەکراوە

لڤین:
ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە و تیادا گێچەنڵ بە ئافرەتان دەکرێت، پارێزگاری هەولێر ڕەتیدەکاتەوە هیچیان لە هەولێر بووبن.
ڤیدیۆی گێچەڵی چەند کەسێک بە ئافرەتان لە شەوی سەری ساڵدا لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ” لە شەوی سەری ساڵ چەند رووداوێکی شەڕکردن تۆمارکران و زیان بە ئۆتۆمبێلی گەشتیارێک گەیەنرا، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان راسپێردران بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بکەن و ئۆتۆمبێلەکەش بۆ گەشتیارەکە چاککرایەوە و وەکو رێزلێنانێکیش، خوانێکیان بۆ رێکخرا”.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت گێچەڵ بە ئافرەتان دەکرێت لە هەولێر نین، دڵنیایی دەدەین کە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە رووبدا، رێکاری توند دەگرینە بەر”.