دووھاوڵاتی ھەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە لە برادۆست دەستگیرکران و برانە تورکیا

لڤین:
سوپای توركیا دوو گەنجی خەڵكی برادۆستی ڕفاند بوو هەردوو گەنجەکە بۆ وڵاتی تورکیا گواستراونەتەوە.
سوپای تورکیا، لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا”ی بەتۆمەتی سیخوریکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکرد بوو لە کاتێکدا بە مەبەستی راوکردن رویان لە چەند ناوچەیوک کرشبوو کە سوپای تورکیای تێدا بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی خەڵکی ناوچەکە باسی لێوە دەکەن “ئەو دوو هاوڵاتییە دوای رفاندنیان، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دوێنێ لە بەرمیزەی دەڤەری برادۆست بوون، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ڕەوانەی سەربازگەی ڕووبارۆك لە شەمزینان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی سوپای توركیایە”.