هونەرمەندێک تابلۆی گریانی کچی سزادراوێکی بادینان بە مەرج دەداتە دادوەرەکە

لڤین:

هونەرمەندێکی شێوەکار تابلۆی گریانی کچی یەکێک لە سزادراوەکانی بادینان بە بێ بەرامبەر و بەمەرج و داواکاری دەداتە ئەو دادوەرەی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی سنوری پارێزگای دهۆکدا سەپاند.

محەمەد ئیسماعیل، هونەرمەندی شێوەکاری کورد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، وێنەی تابلۆیەکی بڵاو کردوەتەوە کە خۆی کێشاویەتی و کاتی گریانی یەکێک لە کچەکانی شڤان سەعید، ئەو چالاکوانەی کە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، لە دادگای هەولێر، لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا سزای شەش ساڵ زیندانیان لەلایەن دادوەرێکەوە بەسەردا سەپێنرا.

ئەو هونەرمەندە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەکەدا، نوسینێکی بە ناونیشانی “ئەم پۆرترێتە بۆ فرۆشتن نیە … بۆ مۆزەخانەش نیە !!” بڵاوکردوەتەوە، لە سەرەتای نوسینەکەیدا دەڵیت: “گەر قبوڵی بکات ئامادەم ئەم کارە ھونەریەم پێشکەش بەو حاکمە بەڕێزە بکەم، کەوا شەش ساڵ حوکمی بەسەر باوکی ئەو منداڵەدا سەپاند… بەمەرجێک نابێ فڕەێیبدات… نابێ پێشکەشی کەسێکیتری بکات، پێمخۆشە لە ژووری میوان یان لە نوسینگەکەی خۆی ھەڵیبواسێت بۆ ئەوەی ھەموو ڕۆژێک فرمێسکی ئەو منداڵە بەرچاوی بکەوێت، بڵێت ھۆکاری گریاندنی ئەو منداڵەبووم”.

محەمەد ئیسماعیلی هونەرمەند هەروەها لەبارەی هۆکاری کێشانی تابلۆکەوە نوسیویەتی: “من سەر لە بابەتی یاسایی و دادگا دەرناکەم، من ھونەرمەندم، تەنها فرمێسک و گریانی ئەو منداڵە زۆر کاریلێکردم بۆیە بڕیاری دروستکردنی ئەم پۆرترێتەمدا، چونکە ھەست دەکەم فرمێسکی ئەو منداڵە گوزارشت لە هەنیسک و گریانی ھەزاران منداڵی بێنازی کورد دەکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button