شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری فیشخابور سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

لڤین:

سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا رایدەگەیێنێت، شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کردنەوەی خاڵی سنووریی یفشخابوور- سێمالکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکاتو لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

ساڵح گەدۆ، سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا، ڕایگەیاند: رۆژئاوای کوردستان گەمارۆدراوە، تەنیا خاڵی سنووری سێمالکا هەیە بۆ بازرگانی و هاتووچۆ، چاوی چوار بۆ پێنج ملیۆن کەس لەو دەروازەیەیە ژیانی رۆژانەی هاونیشتمانییان گرێدراوی ئەو دەروازەیەیە، 15 رۆژە ئەو خاڵە سنوورییە داخراوە ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی لەسەر گەلەکەمان دروستکردووە، ئەوەی کە باجی ئەو کێشەیە دەدات گەلی ئێمەیە.

گەدۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پێنج پارتی سیاسی، سێ رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و بەرپرسانی ئەمریکا کۆبونەتەوە و داوایان کێکردون هەوڵ بدەن بۆ کردنەوەی ئەو دەروازەیە.

ئەو شائشکرای کرد، شاندێک دەچێتە باشووری کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی پێویستی کردنەوەی ئەو دەروازەیەیان پێ بگەیەننن. .

ڕۆژی 15ی کانونی یەکەم ژمارەیەک لە گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویان لە دەروازەکرد و بە هۆیەوە ئاڵۆزی دروست بوو لە کاتێکدا ئەو گەنجانە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ژمارەیەک لە کەسوکاری گەریلاکان ڕویان لەو دەروازەیە کردبوو کە داوایان دەکرد تەرمی دوو گەریلای خەڵکی ڕۆژئاوایان ڕادەست بکرێتەوە کە دەڵێن پارتی لە کەمینێکدا کوشتوونی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button