سبەی موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت

لڤین:
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم سبەینێ دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات و یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی دەبێت کە مووچە وەردەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکرەوە “ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 2022/1/2 موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە “سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەی ئەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن”.