دەمیرتاش: ساڵێکی بێ ئاکەپە دەخوازین

لڤین:
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بۆ دەستپێکی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵێکی بێ ئاکپارتی دەخوازین.
سەڵاحەددین دەمیرتاش لەپەیامێکدا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “درێژە بە قسەکردن نادەم، ساڵێکی بێ ستەم، بێ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، بێ تاڵانی و بێ ئاکپارتی دەخوازم”.
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە وتوشیەتی “بەبێ ستەم، قۆرخکاری کاڵا و ئاکپارتی، ساڵێکی باش دەبێت دەی کەواتە ساڵێکی باشتان بۆ دەخوازم.”