بروسكەی پیرۆزبایی دژەتیرۆر بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێیی زاینیەوە

لڤین:
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2022 زاینی، پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی سەرجەم کوردستانیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرگریکار لە کوردستان دەکەین، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی ئارامی و ئاسودەی بۆ هەمووان.
لەم ساڵیادەدا دوپاتی دەکەینەوە، بەڵێن بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان و دەستی تیرۆر دەدەین. وەک هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن لە کوردستان و کەسوکاری شەهیدان بین، بۆ پارێزگاریکردن لە نیشتیمان.
بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر