نێچیرڤان بارزانی: به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ له‌ ژيان و ساڵێكى تازه‌ و داهاتوو ده‌ڕوانين

لڤین:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “بە گەشبینییەوە لە ژیان و داهاتوو دەڕوانین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان، گەنجان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات کردووە و هیوای خواستووە ساڵی داهاتوو “ساڵی خۆشی و کامەرانی و سەرکەوتن بەسەر کێشە و قەیرانەکەن و کۆتاییهاتنی پەتا و ناخۆشی بێت”.

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “له‌ عێراقيش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانى رابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه‌، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جیددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يه‌كتر قبووڵكردن و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى هه‌مووان له‌ پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته،‌ كه‌ متمانه‌ و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه‌ و به‌ ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له‌ ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن”.

دەقی پەیامی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى تازه‌

ساڵى تازه‌ى زايينى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، گه‌نجان و له‌ كوردستانييانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌ گه‌لانى عيراق و له‌ جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌ و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت.

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به‌ هۆى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانيه‌وه‌، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، رووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاريگه‌ريى خراپى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه‌ ئازيزانيان له‌ده‌ستدا و به‌ رێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌رگه‌ى قه‌يران و كێشه‌كانيان گرتووه‌.

تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدرا‌ڵيى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و به‌ر‌پرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌ هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.

له‌ عێراقيش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانى رابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه‌، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يه‌كتر قبووڵكردن و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى هه‌مووان له‌ پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته،‌ كه‌ متمانه‌ و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه‌ و به‌ ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له‌ ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن.

سوپاسى هاوپه‌يمانى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌كه‌ين كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيرى و هاوكارييان كردين. چه‌مك و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه‌ و پێكه‌وه‌ ده‌بين. وه‌ك هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شين و وه‌ك ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌مێنينه‌وه‌، هه‌رێمى كوردستانيش سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت.

به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ له‌ ژيان و ساڵێكى تازه‌ و داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/12/31

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button