لە ریزبەندی زانکۆ جیهانیەکاندا 9 زانکۆی عێراقی پلەی بەرزیان بەدەستهێناوە

لڤین:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ڕایگەیاند،  لەپۆڵێنی جیهانیی URAP بۆ ساڵی 2022-2021، زانکۆکانی عێراق پێگەیەکی بەرزیان تۆمارکردووە.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقدا ڕایگەیاند، نۆ زانکۆی عێراقی لە سەر ئاستی زانکۆکانی جیهان پێگەیەکی ڕکابەریی گرنگیان گرتووە، کە پێکهاتوون لە: زانکۆی بەغداد، زانکۆی تەکنەلۆژی، زانکۆی موستەنسیڕییە، زانکۆی بەسڕە، زانکۆی بابل، زانکۆی موسڵ، زانکۆی قادسییە، زانکۆی کوفە و زانکۆی تەکنیکی ناوەراست.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، لە پۆڵێنە جیهانییەکانی هەڵسەنگاندنی زانکۆ جیهانییەکاندا زانکۆ عێراقییەکان ئامادەیی و پێگەیەکی ڕوو لە هەڵکشاویان هەیە بەراورد بە ساڵآنی پێشتر.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەپۆڵێنی (The Times) چوار زانکۆی عێراقیی، لە پۆڵێنی (QS) پێنج زانکۆ، لە پۆڵێنی (Scimago) 22 زانکۆ،  لەپۆڵێنی (Greenmetric) 61 زانکۆ، لە پۆڵێنی UPAR دا چوار زانکۆی عێراقییان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button