زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماری سه‌ردانی گه‌شتیارانی بۆ ساڵی 2021 ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه 4 ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار له‌و ماوەدا سه‌ردانی شاره جیاجیاكانی هه‌رێمیان كردوه.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاردا لە ئامارەکەیدا دەڵێت، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەمی سەردانی گەشتیاراندا دێت و بەڕێژەی %48 گەشتیاران سەردانیان کردوە کە ژمارەیان یەک ملیۆن و 975 هه‌زار گه‌شتیار بووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان و ڕێژەی %34 گەشتیارانی هاتوو کە سەردانیان کردوە، یەک ملیۆن و 375 هەزار گەشتیار بووە.
پارێزگای دهۆکیش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە ڕێژەی %18ی سەرجەم گەشتیاران کە سەردانیان کردوە کە دەکاتە 754 هەزار گەشتیار.