بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو کێشەی کەمی غازی ماڵان چارەسەر دەبێت

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، كێشەی نەبوونی غازی ماڵان لە هەفتەی داهاتوەوە چارەسەر دەكرێت ئێستا کێشەی کەمی خاز هەیە نەک قەیرانی غاز.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە میدیای فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاند “ھەموو ھەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كەمی غازی ماڵان خستووەتەگەڕ و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووشەوە كێشەی كەمی غاز چارەسەر دەكرێت و هەوڵدەدەین غاز بە ئاسانی بەردەستبێت بۆ هاوڵاتیان”.
لە بارەی شێوازی چارەسەرکردنەکە دەڵێت: لەرێگای زیادكردنی بەشە غازی سلێمانی و چاودێریكردنی وردی بریكارانی دابەشكردنی غاز و شوێنەكانی فرۆشتن، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەئێستادا لە قەیرانی غازدا نین تەنها غاز كەمە، بەڵام نرخی غاز وەك پێشترە بە هەشت هەزار و 500 دینارە، هەر بریكارێكی دابەشكردنی غازیش نرخ بەرزبكاتەوە سزادەدرێت.