سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا راگەیاند

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر ھەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمیکا لە عێراق راگەیاند و دەڵێت، بنکە چۆڵکراوەکان  دەبێت رادەستی سوپای عێراق بکرێت.

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت،كۆتایی هاتنی ئەركی جەنگییانەی هێزە سەربازییە نێودەوڵەتییەكان پێویستی  بە چەند خاڵێک ھەیە.

ئەو رایگەیاندووە، داوایەكی یاسایی رەسمی رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆئەوەی پەسەندی بكات. دیاریكردنی بنكەكان و چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكان و رادەستكردنەوەیان تەنها بە سوپای عێراق بێت.

ھاوشێوەی ھادی عامریش داوایکردووە، ئەو سەربازانەی دەمێننەوە ئەركەكانیانبە لیستێك دیاریبکرێت و پابەندبن پێوەی ‌و پێشێل نەكرێت.

سەدر داواشیکردووە ژمارەی ئەوانەی دەمێننەوە لەسەر خاكی عێراق و بەپێی پێویست بۆ هەر بوارێك دیاریبکرێت.

لە بارەی جموجوڵی ئەوانەی دەمێننەوە لەناو عێراق و بۆ دەرەوە دەڵێت دەبێت بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق بێت. حكومەتی عێراق بە تەنها ئەركی پشتگیری لۆجیستی و ئەمنیی لە ئەستۆدەگرێت‌و هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نیە دەستوەردان بكات.

لە بارەی ئاسمانی عێراقیشەوە وتویەتی رێز لە ئاسمانی عێراق بگیرێت و  بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی عێراق بەکار نەھێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە عێراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریی تەواوەتییەو هەر رێككەوتنێك ئەوە تێپەڕێنێت بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.

وتوشیەتی: ئەم هەنگاوە پێشەكییەك دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە بونی بیانی لە داهاتوودا لە نێوشیاندا راوێژكاران‌و ئەوانی تر. بوونی هەر هێزێكی سەربازی‌و ئەمنیی لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریكادا قەدەغەیەو هێزە عێراقییە رەسمییەكان ئەو كارە لە ئەستۆدەگرن.

رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت نوێنەرایەتی دیپلۆماتی نێوان هەردوو وڵات دەبێت هاوسەنگ بێت‌و بە گوێرەی بنەما دیپلۆماتییەكان بێت كە لە وڵاتان كاری پێدەكرێت.

لە کۆتایدا وتویەتی پێویستە لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەوە جێبەجێ بكات بۆئەوەی  ببێتە كۆتاییهاتنی پراكتیكی داگیركار.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button