ئاژانسی مێترۆگرافی خەڵاتی کامەران دەبەخشێتە ڕۆژنامەنووسان

لڤین:

خەڵاتی کامەران، کە بە ناوی فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی کامەران نەجمەوە ناونراوە کە لە کاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە کەرکوک لە باکوری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بریندارکرا و پاشان دیار نەما، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار لە لایەن مێترۆگرافی، کە ئاژانسێکی فۆتۆگرافییە و لە لایەن خۆیەوە دامەزراوە، دەبەخشرێت.

خەڵاتی کامەران

ئایا هیچ ڕۆژنامەنووسێک دەناسیت کە بە هەلومەرجی سەختدا تێپەڕبووبێت بۆ ئەوەی ئەو چیرۆکانە بگوازێتەوە کە بەربەستە نەتەوەیی و کلتوری و ئایینییەکان دەشکێنن و کار دەکات بۆ زیادکردنی هاوکاری و پێکەوە کارکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی دیکە؟

خەڵاتی کامەران، کە بە ناوی فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی کامەران نەجمەوە ناونراوە کە لە کاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە کەرکوک لە باکوری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بریندارکرا و پاشان دیار نەما، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار لە لایەن مێترۆگرافی، کە ئاژانسێکی فۆتۆگرافییە و لە لایەن خۆیەوە دامەزراوە، دەبەخشرێت.

خەڵاتی کامەران خۆی لە دوو بەخششی جیادا دەبینێتەوە:

یەکەمیان بەخشینی بڕی ١٢ هەزار دۆلارە بە ڕۆژنامەنووسێک کە لە بوارەکانی (فۆتۆی ڕۆژنامەوانی، نووسین، رادیۆ، یان ڤیدیۆ)دا کار دەکات تاوەکو بتوانێت ئیش لەسەر پرۆژەیەکی مەودا درێژی هەڵبژاردەی خۆی بکات. تۆمارکردنی پاڵێوراو بۆ ئەم بەخششە لە ئێستاوە تاوەکو ١٨ ی شووباتی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت. براوەکە لە لایەن کۆمەڵێ دادوەری ناسراوەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

دووەمیان بەخشینی بڕی ٨ هەزار دۆلارە کە دەدرێت بە خێزانی فۆتۆگرافەرێکی ڕۆژنامەوانی کە لەکاتی کارکردندا دیار نەمابێت بۆ پشتگیری کردنیان و ڕێزگرتن لە ئەندامە خۆشەویستە ون بووەکەیان. مێترۆگرافی بە هاوکاری لەگەڵ دادوەرەکان خێزانەکە دیاری دەکەن.

هەردوو خەڵاتەکە لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ دا دەبەخشرێت.

پرسیارە دوبارەکان

کێ دەتوانێت ببێتە پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی کامەران؟

هەر ڕۆژنامەنوسێکی چالاک سەر بە هەر نەتەوەیەک بێت توانای بوون بە پاڵێوراوی هەیە. پاڵێوراو دەبێت زنجیرەیەک ڕاپۆرتی گرنگ و تایبەت بە خۆی هەبێت کە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری زۆردا بەدەستی هێنابێت.
کارەکانیان دەبێت بە شێوەیەک گونجاو بێت لەگەڵ کاری مێترۆگرافی بۆ شکاندنی بەربەستە نەتەوەیی و کلتوری و ئایینییەکان و هاندانی پێکەوە کارکردن و فێربوون.

کێ دەتوانێت پێشنیاری پاڵێوراو بکات؟

هەموو کەسێک دەتوانێت پێشنیاری پاڵێوراو بکات بۆ بەخششی ڕۆژنامەنووسەکە. تۆ دەتوانیت خۆت پێشنیار بکەیت.

کەی خەڵاتەکە پێشکەش دەکرێت؟

مەراسیمی خەڵاتەکە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی بەرێوە دەچێت.

چۆن دەتوانم پێشنیاری پاڵێوراو بکەم؟

دەتوانیت نامەی پاڵێوراو بنێریت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە و تیایدا رۆژنامەنووسێکی شایستە بناسێنیت و .ئەو هۆکارانە باس بکەیت کە بۆچی پێت وایە پێویستە ببێتە براوەی خەڵاتەکە [email protected]. تکایە لە نامەکەدا زانیاری پەیوەندی پێوەکردنی خۆت و پاڵێوراوەکە بنووسە لەگەڵ لینک و هەر ڕێگەیەکی دیکەش کە دادوەرەکان بتوانن لێیانەوە سەیری کارەکانی پاڵێوراوەکە بکەن و هەڵیبسەنگێنن.

مێترۆگرافی چییە؟

مێترۆگرافی لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن فۆتۆگرافەری کوردی عێراقی کامەران نەجم و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی ئەمریکی سێباستیان مایەرەوە دامەزرا بە ئامانجی دامەزراندنی ناوەندێکی سەربەخۆی فۆتۆی ڕۆژنامەوانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەربەستە نەتەوەیی و کلتوری و ئایینییەکان تێکدەشکێنێت و هانی پێکەوەکارکردن و فێربوون دەدات و گرنگی بە مێژوو و فرەجۆری عێراق دەدات. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، مێترۆگرافی دەستخۆشی و پێزانینی جیهانی بەدەستهێناوە و کاری فۆتۆگرافەرەکانیشی لەسەر ئاستی نێودوڵەتی پیشاندراون و لە لایەن هەندێک لە میدیا هەرە بەناوبانگەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.

کامەران نەجم کێیە؟

کامەران نەجم فۆتۆگرافەرێکی کوردی عێراقی و دامەزرێنەری مێترۆگرافی بوو کە یەکەمین ئاژانسی فۆتۆی عیراقییە. لە ماوەی کارکردنیدا، کامەران ئیشی بۆ دەزگا هەواڵییە نێودەوڵەتییەکانی وەکو ڕۆیتەرز و ئەسۆشیەتد پرێس کردووە. هەروەها وەکو فۆتۆگرافەر ئیشی بۆ واشنتن پۆست و ڤانیتی فەیر و زە تایمز ئۆف لەندەن و گۆڤاری فاینانشەڵ تایمز و چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی دیکە کردووە. یەکێک لەو .خەڵاتانەی کە پێی بەخشراوە بریتییە لە ماستەرکلاس مینا وۆرلد پرێس فۆتۆ ماستەرکلاس مینا وۆرلد پرێس فۆتۆ.
لە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ، لەکاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و داعش لە باشوری کەرکوک بریندارکرا و دیار نەما.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button