تەندروستی سلێمانی ٢٣ تیمی خستووەتە ئامادەباشییەوە

لڤین:

تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، 23  تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن.

سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (١٢٢) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، (٢٣) تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن.

 سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری خێرای ۱۲۲ ڕایگەیاند: ٢٣ تیمەکە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم  مۆڵەکان ئەمبوڵانسەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button