گروپێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

لڤین: 

لە کەرکوک دەستگیرکردنى شانەیەکى تیرۆریستی لەلایەن هێزێکى هەواڵگرى و ئاسایش راگەیەندرا کە پلانى هێرشکردنە سەر بارەگایەکیان هەبووە.

بەپێی راگەیەنراوێکى هەواڵگرى شانەکە لە چوار کەس پێکهاتوون و پلانیانداناوە بۆ هەڵکوتانە سەر بیناى تەسفیرات لەکەرکوک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە چاودێرى شوێنەکەیان کردووە و زانیارییان کۆکردووەتەوە لەبارەى ژمارەى بورجى پاسەوانى بیناکە.

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان هەستاوە بە پێدانى ناوى ئەو هاوڵاتییانەى هاوکارى هێزە ئەمنییەکان دەکەن بە داعش، یەکێکى دیکەیان بەڵگەنامەى ساختەى داوەتە داعش بۆ ئەوەى چەکدارەکانى بتوانن هاتووچۆ بکەن و خۆیان لە هێزە ئەمنییەکان بشارنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button