یەرەکە: لە بۆردوومانەکەی چیای ئاسۆسدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە

لڤین: 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی ئێوارەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.

یەرەکە ڕایگەیاندووە: سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢١ لەکاتژمێر ٠٤:٢٠ و ٠٥:٢٠ خولەکی ئێوارە چوار جار ناوچەی ئاسۆسی بۆردوومانکرد.

ئەو هێزە کە کار لە ڕۆژهەڵاتی وردستاندا دەکات ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button