پزیشێک نۆڕینگەکەی بۆ هەفتەیەک دەکاتە بێ بەرامبەر

لڤین:

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گشتی لەشاری هەولێر، لەگەڵ ساڵی نوێدا بڕیاریداوە هەفتەیەکی سەری ساڵ و هەموو پێنجشەممەیەک نۆرینگەی بەبێبەرامبەر پێشوازی لە هاوڵاتیان بکات،جگە لەوەی بێ بەرامبەر بەشێکی زۆر لە نەخۆشان دەبینێت.

د. دلێر شینە لەپەڕەی خۆی لەفەیسبوک پلانی پێشوازی ساڵی نوێی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت  “ان شاء اللە پێشوازی سەری ساڵ بەو شێوە دەکەمەوە: حەوت ڕۆژ نۆرینگەم بەخۆڕاییە لە1\1\ 2022 تاوەکو 7\1\2022، هەروەها لەهەموو ساڵی 2022 دا هەموو پێنج شەممەیەک نۆرینگەم بەخۆڕاییە بۆ هەموو کەسێک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەهەموو ساڵی 2022دا هەرکاتێک نەشتەرگەری میهرەبانی بکرێتەوە، هەموو دووشەممان نەشتەرگەری مافی خۆم بەخۆڕاییە بۆ هەموو هەژارێک بێ جیاوازی لەڕووی ئاین ،ڕەگەز،ب ۆچونی سیاسی، ڕەنگ و زمان، هەروەها هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو نازدارێک لەیەک ڕۆژی تاوەکو 15ساڵی نۆرینگەم بەخۆڕایە (بێباوک)”.

ئەو بڕیاریداوە هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو بیانییەکی هەژار ؛بەگلادیشی ، فلیپینی ، هیندی نۆرینگەی بەخۆراییی بێت، بۆ هەموو رێکخراوێکی مرۆیی بۆ هەموو هەژارێکی نەخۆش لای هەر رێکخراوێک بینێرن هەرکەسێک لەلای مامۆستای ئاینی بێت بێ بەرامبەر دەیانبینێت.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتوشیەتی هەموو رۆژێک بۆ هەموو پاکەرەوەی شارەوانی( کەناس )نۆرینگەم بەخۆرایە، هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو فەقێیەکی مەدرسە شەرعیەکانی هەر مزگەوتێک نۆرینگەم بەخۆرایە ، هەرکەسێکیش پارەی نەبێت کەشفیەی من یەک دوعای خێرە بۆ باوکم.

د. دلێر شینە ئاماژەی بەوەشكردوە، نرخی نۆرینگەشم تا دەمرم پێنج هەزار دینار  زیاتر نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button