لە سێ ڕووداودا ٢٧ کۆچبەری هەرێمی کوردستان بێسەروشوێن بوون

لڤین:
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى کۆچبەران رایگەیاند، لە سێ رووداوى ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان ٢٧ کۆچبەر بێسەروشوێنن و ٩ کۆچبەریش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران لە سی ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران دوانیان هاوڵاتیانی هەرێمی وکردستانیان هەڵگرتووە .
دەقى راگەیەنراوەکە:
(ڕاگەیاندراوی دەزگای لوتکە سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەریای ئیجە)
بەداخەوە لەچەند ڕووداوێکی جیاوازی کارەساتبار و ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی تریشیان تا ئێستا بیسەروشوێنن.
لەساتی ڕووداوەکانەوە تا ھەنوکە( دەزگای لوتکە ) لەپەیوەندی بەردەوامدابووە لەگەڵ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەدا. سەرباری ئەوەی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی خۆی لەیۆنان کەبەڕێز (شێخ حسێن حمەساڵح)نوێنەرایەتی دەزگاکە دەکات، لەسەرەتای ئەو رووداوانەوە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکانی یۆنان و ( سفارەتی عێراق ) لەپەیوەندی و ھەماھەنگیدابوین بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر تەرمی ئەو کۆچبەرانەی بونەتە قوربانی و ئەو کەسانەشی بێسەروشوێن بووی ڕووداوەکانن.
لەئەنجامی ھەوڵ و بەدواداچونەکانیشماندا زانیارییە تۆمار کراوەکانی رووداوەکان، بەم شێوەیە بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو:
یەکەم – لەڕووداوی ٢١/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان (٢٣) کۆچبەر کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن بیسەروشوێنن و (٧)کۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەکەن کە (٤) کەسیان لە بنکەی پۆلیس ماونەتەوە (١) منداڵیش لەژێر سەرپەرشتیاری خێزانیکی یۆنانیدایە (٢)کەسێش ئازادکراون.
دووەم – لەڕووداوی ٢٣/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیثیرای یۆنان (٩) کۆچبەرکە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن، تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا و (٥٧) کۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەکەن کەلەئێستادا لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە.
سێیەم – لەڕووداوی ٢٤/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی پارۆسی یۆنان (١٦)تەرم دۆزراوەتەوە کە هیچ کەسیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق نین.
بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکانیش دەزگای لوتکە، لەپەیوەندیدایە تاسەرجەم زانیارییەکان ڕەوانەی لایەنەپەیوەندیدارەکان لە یۆنان بکات لەپێناو ئەوەی تەرمی هیچ کۆچبەرێکی کورد بەخاک نەسپێردرێت و بگەڕێندرێتەوە زیدی باوباپیرانیان.
سەبارەت بەڕزگار بووی ڕووداوەکانیش لەسەرداوای نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە. لیژنەیەک لە سفارەتی عێراقی سەردانی ئەو (٥٧)کۆچبەرە دەکەن کە لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە.
ھەرەھا بەمەبەستی ھێنانەوەی تەرمی قوربانیانیەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا (ئـاری جـلال) سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران، لەگەڵ جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دابان شەدەڵە) وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە هەردوولا هاوڕابوون و ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانەکان و گەڕان و بەدواداچوونی زیاتر لە سەر پێشەوشوێن بووانی ڕووداوەکانن پشتیوان بەخوا لەھەوڵی تەواودا ئەبین و ھەرچیمان لەدەست بێت بەھەماھەنگی لایەنەپەیوەندیدارەکان ئەنجامیدەدەین.
سەبارەت بە تۆمارکردنی زانیاری لە بارەی هەر کۆچبەرێکی کورد کە بیسەروشوێن بووی ڕووداوەکانن دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفون و ئیمێڵ ئەدرەسی دەزگای لوتکە بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانیتان.
Contact: – Web: – www.lutka.org – Email: – [email protected]
Tel:-IR +964 770 752 4343 – IR: -+964 771 967 1551
Address: Iraq – Sulaymaniyah -Tri 412 – Street 5 – House 5
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21