وەزارەتی سامانە سروشتیەکان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشکردووە

لڤین:
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئیدارەی گەرمیانی بێبەش کردووە لە نەوتی سپی، بە بیانووی ئەوەی لەو دەڤەرە پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دانابەزن. 
 کەریم عەلی، سەرۆکی لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئیدارەی گەرمیانی بێبەش کردووە لە نەوتی سپی، بە بیانووی ئەوەی لەو دەڤەرە پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دانابەزن.
سەرۆکی ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: ئەم کارەش غەدرێکی ڕوون و ئاشکرایە لە دانیشتوانی سنوری گەرمیان دەکرێت ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێژەیەک نەوتی سپی دابەش کراوە و ڕۆژانەش نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنورەکە دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت و هاوڵاتیانیشی بێ بەش دەکرێن لە پێدانی نەوتی سپی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button